English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافرەتێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا 
2018-07-11 [03:47 AM]

ZNA- ھەولێر     



 

لە گوندی دووگۆمانی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەر لە سنووری قەزای پشدەر ، ئافرەتێک خۆی خنکاند.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ھەواڵێکدا رایدەگەیێنێت: "لە گوندی دووگومان لە شارۆچکەی سەنگەسەر، ئافرەتیک بەناوی ( س.ئـ .ئـ ) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٠ پیشەی ئافرەتی ماڵ بە خنکاوی گەیێندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە بەگوتەی کەسوکاری لەماڵ بە پەت خۆی خنکاندووە و دایکی دوو منداڵیشە".

بەپێی ھەواڵەکەی پۆلیس، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و تاوەکو ئێستا ھۆکارەکەی نەزانراوە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

گوندی دووگۆمان دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی سەنگەسەر و چەند کیلۆمەترێک لە قەڵادزێیەوە دوورە و لەنێوان سەنگەسەر و قەزای رانیە ھەڵکەوتووە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad