English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: ئەڵـمانیا ئەسیری دەستی روسیایە
2018-07-11 [05:12 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا  بەبۆنەی دامەزراندنی پرۆژەیەکی راكێشانی بۆری  نەوت و غاز ئەڵمنیای بە ئەسیری دەستی رووسیا ناو برد.

دانڵد ترەمپ لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆدا لە برۆکسێل،  رەخنەی لە ئەڵمانیا گرت بەوەی ئەم وڵاتە لەلایەکەوە داوا دەکات پارێزگاری لێ بکرێت لەدژی رووسیا و لەلایەکی دیکەوە پرۆژەی بەبەهای  چەندین میلیار دۆلار لەگەڵ ئەم وڵاتە ئەنجام دەدات. کاربەدەستانی باڵای ئەڵمانیاش ئاماژە بەوە دەدەن ئەم پرۆژەیە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە دەستی پێ کردووە واتە پێش ئەوەی رووسیا هەڵسوکەوتی لەناوچەکە بگۆڕێت. دەشڵێن کارەکانی پرۆژەکە بە رێکوپێکی بەڕێوە دەچن و هیچ بیانۆیەکیان نییە بۆ راوەستاندنی پرۆژەکە.

 





ئەم هەواڵە 988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad