English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر بزانی نانی جۆ چەند بەسوودە ھەرگیز نانی گەنم ناخۆی
2018-07-12 [05:59 AM]

هەولێر _ ZNA



نانی جۆ بەھۆی ئەوەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان، کۆمەڵێک سوودی لە ڕادەبەدەری تەندروستی ھەیە.

١. بەھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی بەرز لە ماددەی ڕیشاڵ لە جۆدا بوونی ھەیە یارمەتی کرداری ھەرس کردن و ڕێکخستنی پرۆسەی میتابۆلیزم و دابەزاندنی و کێش و نەھێشتنی قەبزی ئەدات

٢. مادەی سیلینیۆم لە ھەموو خۆراکێکدا بوونی نییە بەڵام لە جۆدا ڕێژەیەکی بەرز ھەیە، کەمی ئەم ماددەیە بە یەکێک لە ھۆکارەکانی شێرپەنجەی پێست و جگەرو قۆڵۆن و گەدە و سنگ دائەنرێت، چونکە سیلینیۆم وا ئەکات جگەر لەو ماددە شێرپەنجەییانە پاک بکاتەوە.

٣. بەھۆی بەرزی ڕێژەی ڕیشاڵ و نزمی ڕێژەی کاربۆھایدرات وا لە ڕژێنی ئەنسۆلین ئەکات بە ڕێک و پێکی کاربکات، بەمەش بە شێوەیەکی باش یارمەتی دابەزاندنی شەکری خوێن ئەدات، بۆ ئەو کەسانە زۆر بەسوودە کە شەکرەیان ھەیە

٤. یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی بەرزی فشاری خوێن و بەرزی کۆلیسترۆڵ و چەورییەکانی خوێن ئەدات.

٥. ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی تری دڵ کەم ئەکاتەوە

٦. یارمەتی پتەو بوونی ئێسکەکان ئەدات

٧. تەندروستییەکی باش بە پێست ئەگەیەنێت و وا ئەکات پێست درەنگتر چرچوو لۆچ بێ.

٨. ئەو کەسانەی نانی جۆ ئەخۆن بە دەگمەن تووشی نەخۆشییە درمییەکان ئەبن، ئەوانەشی تووش ئەبن لە کەسێکی ترەوە بۆیان ئەگوێزرێتەوە

٩. جیھازی بەرگری لەش بەھێز ئەبێت لە ئاستی ئەو نەخۆشییانەی تر کە کاردەکاتە سەر سیستەمی بەرگری لەش، وەکو ڕۆماتیزم و سەوەفان





ئەم هەواڵە 13087جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad