English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێنمایی خەوتنێکی تەندروست بۆ منداڵەکەت
2018-07-12 [10:39 AM]

هەولێر _ ZNA



منداڵ لەسەرەتای لەدایك بونیەوە پێویستی بە 20 تا 22 كاتژمێر خەوتن هەیەو ماوەی 3 تا 4 كاتژمێر ناخەوێت لەپێناو شیرخواردنی بەو شێوە كاتەكانی خەوتنی كەمتر دەبێت تاكو تەمەنی زیاتر دەبێت، ئەوەش هەندێكجار دەبێتەمایەی بێزاربونی دایك‌و باوك كاتێك لەخەو هەڵدەستن، رێنماییەكان  بریتین لە :

1_روناكی: بۆئەوەی منداڵ جیاوازی لەگەڵ دیمەنەكان نەكات، باشتروایە روناكیەكی كەم لەژورەكەدا هەبێت‌و پەردەی پەنجەرەكان دادربێت‌و لەژورێكی بچوكی بێدەنگدابێت‌و پلەی گەرمی هاوسەنگ بێت.

2_رۆتین، رۆتنیی رۆژانە یارمەتی خەوتنی دەدات وەك ئەنجامدانی چەند كارێك پێش وادەی خەوتنی وەك شتنی منداڵ‌و گرتنەباوەشی دوبارەكردنەوەی ئەو كردارتنە لەیەك كاتدا دەبێتەهۆكارێك بۆخەوتنی.

3_جیاكردنەوەی شەوو رۆژ، پێویستە لەكاتی نزیك بونەوە لەئێواران دۆخێكی هێمنی بۆ بڕەخسێت، یاریكردنی كەم بێتەوە، داخستنی پەنجەرەكان لەگەڵ چەند كردارێكی تر تاكو لەسەر ئەو حاڵتەڕابێت.

4_بەشداریكردن لەخەوتنی، ئەگەر بەئاسانی خەوتن قبوڵ ناكات دەتوانرێت دایك‌و باوك یەكێكیان لەتەنیشتیەوە بخەوێت تاكو هەست بەدڵنیای بكات.

5_هۆكارەكانی بێزاركردن، پێویستە مۆبایل‌و تەلەفزیۆن بكوژێتەوەو یاریەكانی دوربخرێتەوە، دەوربەری لەوادەی خەوتنی منداڵ ئاگاداربكرێتەوە.

6_هێوركردنەوەی گریان، ئەگەر منداڵ لەخەو هەستاو گریا پێویستە سەرچاوەكەی بزانرێت، وەك هەستكردن بەبرسێتی، گۆڕینی دایبی هتد... پاشان یارمەتی خەوتنی بدرێتەوە.





ئەم هەواڵە 991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad