English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایێك كۆده‌بێته‌وه‌
2018-07-12 [08:23 AM]

ZNA-هه‌ولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس كه‌وتووه‌ ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/7/15ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى  ژماره‌ (7)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو: 
1ـ پڕۆژه‌ یاسای (ده‌زگای كۆنترۆلی جۆریی دڵنیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ  پڕۆژه‌ یاسای (پارێزگاریكردن له‌ هێما و پیرۆزییه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان).
3ـ  پڕۆژه‌ یاسـای (تعویچ متچرری الحروب فی كوردستان). 
4ـ پڕۆژه‌ یاسـای به‌ركاری ( قانون حمایه‌ الشهود والخبرا‌‌و والمخبرین والمجنى علیهم رقم (58) لسنه‌ 2017). 
5ـ پڕۆژه‌ یاسـای به‌ركاری ( استیراد وبیع المنتجات النفگیه‌ رقم (9) لسنه‌  2006 ). 
6ـ پڕۆژه‌ یاسـای به‌ركاری ( قانون چبگ الاموال المهربه‌ والممنوع تداولها فی الاسواق المحلیه‌ رقم (18) لسنه‌ 2008). 
7ـ پڕۆژه‌ بڕیاری (زیندووكردنی هه‌فته‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق). 
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی (شیكاری له‌كاری ئیداری وكارگێڕی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (مدینه‌ أیوب احمد/ بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان).  
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ یاسای (هه‌مواری سێییه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
چواره‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.





ئەم هەواڵە 1669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad