English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ هۆى سووتانه‌وه‌ كچێكى 15 ساڵ گيانى له‌ده‌ستدا
2018-07-12 [08:33 AM]

ZNA-هه‌ولێر


شەوی رابردوو، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا لە چوارقوڕنە ئاگری لە جەستەی بەردا و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،  "کاتژمێر (١١:٠٠)ی شەوی (١١-١٢ی تەمموز/ یۆلیۆی ٢٠١٨) تەرمی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی (ر.ز.ق) دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەی سەربە قەزای رانیە، کە پیشەی خوێندکارە بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە، کە "دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی رانیە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان و بنکەی پۆلیسی بیتوێن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێکاری یاسایی گیرایە بەر و دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە".

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، "بە وتەی دایکی کچەکە رووداوەکە لە کاتێکدابووە، کە کچەکەیان بە ناوی ئیشکردنی ناو ماڵ چووەتە سەربان، بەڵام لەوکاتەدا لە تەنکی نەوتەوە نەوتی کردووە بەخۆیدا و گڕی لەخۆی بەرداوە، بەوھۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".

پۆلیسی راپەڕین ئاشکراشیکردووە، "تەرمی کچەکە بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە و بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی رێژەی سوتانەکەی لە ١٠٠% بووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری رادەستی کەسوکاری کرایەوە. لەسەر رووداوەکە کەس دەسگیر نەکراوە".





ئەم هەواڵە 4930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad