English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانى مۆدریچ لەباره‌ی سەرکەوتنى کرواتیا و خەڵاتى بالۆن دۆر
2018-07-12 [08:38 AM]

ZNA- ھەولێر


لوکا مۆدریچی کاپتنی ھەڵبژاردەی کرواتیا دوای گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی مۆندیال دڵخۆشی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوەشکرد، جارێ بیر لە بردنەوەی بالۆن دۆر ناکاتەوە.

لە لێدوانێکدا لوکا مۆدریچ رایگەیاند، دەبێت شانازی بە خۆمان بکەین کە گەیشتووینەتە یاریی کۆتایی و دڵخۆشم بە سەرکەوتنی ھەڵبژاردەکەمان بۆ یاری کۆتایی و ھیواداریشم نازناوەکە بەدەستبھێنن..


مۆدریچ دەڵێت "ئەمە دەستکەوتێکی نایابە بۆ ئێمە، دوای ئەو ماوە زۆرە گەیشتینە یاری کۆتایی، ئەمە گەورەترین دەستکەوتی وەرزشییە لە مێژووی کرواتیادا و دەبێت شانازی بەخۆمانەوە بکەین، ھیوادارم نازناوەکە بەدەستبھێنین، خەونی من ئەوەیە وڵاتەکەم ئەم نازناوە بەدەستبھێنێت، ئەمەش شتێکی مەحاڵ نییە و تەنیا یارییەک لە نازناوەکە دوورین".

سەبارەت بە بەدەستھێنانی خەڵاتی بالۆن دۆریش، مۆدریچ گوتی: "دڵخۆش دەبم بە بەدەستھێنانی ئەم نازناوە، ئەمە خەونێکی گەورەی منە، ھەموو یاریزانێک ھیوا بۆ ئەم نازناوە دەخوازێت، بەڵام من ئێستا تەنیا بیرم لای ھەڵبژاردەکەمە و ھەموو بیرم دەخەمە سەر یاریی کۆتایی".





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad