English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودی هێلكه‌ بۆ جوانی روخسار
2018-07-12 [08:40 AM]

هەولێر _ ZNA



ئایا ده‌زانن هێلكه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌رمی و ناسكی پیستی روخسار؟ هێلكه‌ ماده‌ی لوتیینی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی نوێ بوونه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست و به‌هێز بوونی.

ئه‌م پرۆتینه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزی و گه‌شانه‌وه‌ی قژ و هه‌روه‌ها بۆ گه‌شه‌ی نینۆكه‌كانیش به‌سوده‌. هه‌وڵ بده‌ن رۆژانه‌ خۆتان له‌م خۆراكه‌ بێ به‌ش نه‌كه‌ن.

سوده‌كانی هێلكه‌:

1ـ هێلكه‌یه‌ك له‌ناو ده‌فرێك بشكێنن و ئه‌وه‌نده‌ تێكه‌ڵی بكه‌ن تا كه‌ف ده‌كات. دواتر له‌سه‌ر پێستی روخسار و ملتان بده‌ن. لێگه‌ڕێن تا ته‌واو وشك ده‌بێت و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆن. به‌مجۆره‌ پێستی روخسار توند ده‌بێت.

2ـ سپێنه‌ی هێلكه‌ كونه‌كانی پێستی روخسار بچووك ده‌كاته‌وه‌.
سپێنه‌ی هێلكه‌یه‌ك جیا بكه‌نه‌وه‌ و تێكه‌ڵ بكه‌ن تا توند ده‌بێت. دواتر له‌ سه‌ر روخسارتان بده‌ن و دوای وشك بوونه‌وه‌ی به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆن. ئه‌م ماسكه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی زیپكه‌ به‌سوده‌.

3ـ بۆ نه‌هێشتنی ره‌شی ژێر چاوه‌كان، بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك سپێنه‌ی هێلكه‌ له‌ژێر چاوتان بده‌ن.

4ـ بۆ ئه‌وانه‌ی پێستیان چه‌وره‌، سپێنه‌ی هێلكه‌ له‌گه‌ڵ ئادری جۆی دوو سه‌ره‌ تێكه‌ڵ بكه‌ن و له‌سه‌ر مل و روخسارتان بده‌ن.
• له‌كاتی به‌كارهێنانی ماسكی هێلكه‌ به‌ ته‌واوی بێ جووڵه‌ بن و نابێت قسه‌ بكه‌ن یان پێبكه‌نن.





ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad