English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تازه‌ ئاشكرابوو..بزانه‌ ئیمباپێ و نەیمار له‌سه‌ر چی شەڕیان بووە
2018-07-12 [08:40 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاشکرایکردووە بەرلەکۆتاییھاتنی وەرزی رابردووی خولی فەرەنسا، دەمەقاڵە و شەڕ لە نێوان کیلیان ئیمباپێ و نەیمار داسیلڤادا روویداوە.

رۆژنامەی ئێلپاییسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە ئەستێرە لاوە فەرەنسییەکە، ھەست بە دڵتەنگی و بێزاری دەکات لە نەیمار دا سێلڤا و دانی ئەلڤێسی ھاوڕێی بەرازیلی کە پێکەوە زۆر گاڵتە بە ئێمباپێ دەکەن بەھۆی شێوازی رووخسارییەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە شەڕەکەی نێوان ئیمباپێ و نەیمار لە دوای یاری یانەکەیان بەرامبەر تۆلۆز لە خولی فەرەنسا روویداوە و تا ئێستا پەیوەندی نێوان ئەو دوو یاریزانە ئاسایی نەبووەتەوە.

رۆژنامەکە سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە ئەلڤێس و نەیمار گاڵتەکانیان لەگەڵ ھێرشبەرە فەرەنسییەکە دۆخی ئاسایی تێپەڕاندووە و لە دوای یاری نێوان ئەرجەنتین و فەرەنسا، دانی ئەلڤێس وێنەیەکی دۆناتێلۆی کەسایەتیی کارتۆنیی لە ئەنیمەیشنی نینجا بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیوە دۆناتێلۆ زۆر خێرایە، وانییە؟

رۆژنامەی شپۆرت بیڵدی ئەڵمانیش ھەمان زانیاری دووپاتکردووەتەوە و دەڵێ پێشتر ئێمباپێ لە ھەندێک لە ھاوڕێکانی قبوڵ دەکرد بە دۆناتێلۆ بانگی بکەن، لەوانەش تیاگۆ سێلڤا، بەڵام گاڵتەکردنەکانی نەیمار و ئەلڤێس سنووری تێپەڕاندووە و ئەو یاریزانەی زۆر بێزار کردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە ھەواڵە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکان دووپاتیدەکەنەوە یەکێک لە بەھێزترین بژاردەکانی بەردەمی کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید بۆ شوێنگرتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئێمباپێیە.

رۆژنامەی ئێلپاییسی ئیسپانی زیاتر دەڵێ ئێمباپێ بە بڵاوکردنەوەی وێنەکەی ئەلڤێس زۆر نیگەرانە. ھەروەھا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە شەڕەکەی نێوان ئێمباپێ و نەیمار بەھۆی ئەوەوە بووە کە نەیمار لە یارییەکەدا ھێرشبەرە فەرەنسییەکەی پشتگوێخستووە و تۆپی نەداوەتێ.


رووداو





ئەم هەواڵە 6991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad