English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... له‌ شه‌ش مانگدا 115 شوێن داخراون
2018-07-12 [11:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا ئاماری شه‌ش مانگی رابردوی كارو چالاكیه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌‌ سه‌دو پازده‌ شوێن له‌وماوه‌یه‌دا داخراوه‌‌.‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری شه‌ش مانگ یه‌كه‌می ئه‌مساڵی خۆی بڵاوكرده‌كاته‌وه‌‌ كه‌ ژماره‌ی سه‌ردان و پابه‌ندنه‌بووان و سه‌رپێچی و بڕی سزای تێدا روونكراوه‌ته‌وه.

له‌ئاماره‌كه‌دا‌ هاتووه‌، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان (18) هه‌زار و سه‌د و چل چوار سه‌ردانیان بۆ پشكنینی بۆ ئه‌و خۆراك و كاڵاوشمه‌كانه‌ كردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌نجام داوه‌.

ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ روو؛ له‌كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجا و شه‌ش پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها؛ (2) هه‌زار و چوار سه‌د و حه‌فتاو دو شوێن ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن.

به‌هۆی دوباره‌ كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیان (115) شوێن له شه‌ش مانگی رابردوو، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ داخراون و (7) شوێنیش له‌ دادگا په‌ڕاوی یاساییان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وش خراوه‌ته‌ روو؛ كۆی گشتی ئه‌و خۆراك و مادده‌ نه‌شیاونه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 198 تۆن و 678 كیلۆگرامه‌.

ئاماره‌كه‌ بڕی غرامه‌كه‌ی خستۆته‌ روو كه‌ (113) ملیۆن و (8) سه‌د هه‌زار دیناره‌ و‌ به‌پێی یاسا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رداهاتی گشتی.

 

 





ئەم هەواڵە 3706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad