English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ خانه‌قین حوكمی سه‌ربازییه‌ و ته‌نیا به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كان حوكمی ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن
2018-07-12 [02:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین ئاشكرای كرد ، بۆیه‌ خانووی خۆیان ده‌فرۆشن و بار ده‌كه‌ن، هێزەکانی عێراق توانای كۆنترۆڵكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌یان نییه‌ و ناتوانن پارێزگاری له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بكه‌ن، وتیشی، ئێستا خه‌ڵكی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان كردووه‌ به ‌فرۆشتنی خانووه‌كانیان و له ‌شاره‌كه‌ بار ده‌كه‌ن چونكه‌ له‌ خانه‌قین حوكمی سه‌ربازی هەیه‌.

ڕه‌فعه‌ت موراد ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین، رایگه‌یاند، رۆژ به رۆژ دۆخی ئه‌منیی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به‌ره‌و خراپی ده‌روات و له ‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو بۆمبی دیكه‌ی چێنراو له ‌لایه‌ن داعشەوە ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌، هێزەکانی عێراق توانای كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌یان نییه‌ و ناتوانن پارێزگاری له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بێهیوا بوون و پێیان وایە ناتوانن دۆخه‌كه‌ ئارام بكه‌نه‌وه‌.

وتیشی، ئێستا خه‌ڵكی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان كردووه‌ به ‌فرۆشتنی خانووه‌كانیان و له ‌شاره‌كه‌ بار ده‌كه‌ن و ده‌چنه‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ ده‌زانن دۆخه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ خراپتر ده‌بێت و باشتر نابێت، بۆیه‌ به ‌ناچاری شاره‌كه‌ جێ دێڵن.

موراد ئاغا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین په‌كی كه‌وتووه‌ و قایمقام و فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ش هیچ ڕۆڵێكیان نییه‌، چونكه‌ له‌ خانه‌قین حوكمی سه‌ربازییه‌ و ته‌نیا به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كان حوكمی ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 4141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad