English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌كدارانی داعش كاره‌بای دۆر و سامه‌رایان پچڕاند
2018-07-12 [03:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش دوو تاوه‌ری كاره‌بایان ته‌فاندوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و تاوه‌رانه‌ كاره‌با له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ دۆر و سامه‌را ده‌گوازنه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، چه‌كدارانی داعش دوو بۆمبیان له‌ ژێر ئه‌و دوو تاوه‌ره‌ چاندوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه‌ كه‌توون.

ئه‌و هێڵه‌ی كاره‌با له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ حه‌ویجه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو شارۆچكه‌ی دۆر و سارمه‌را ده‌چێت و بڕی 70 بۆ 80 مێگاوات كاره‌با ده‌بێت.

كه‌ركوك رۆژانه‌ی 16 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی نییه‌، له‌و شاره‌شه‌وه‌ كاره‌با بۆ وێستگه‌كانی دووخورماتو و شاری موسڵ ده‌چێت.

 

به‌غدادلیه‌وم





ئەم هەواڵە 934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad