English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئـایندەی کورد لە باکوور
2018-07-13 [11:13 AM]

نووسینی : سیروان مینە خان


ئـایندەی کورد لە تورکیا تەنھا پەیوەست نییە بە باکوور، وەک چۆن ١٦ ئـۆکتۆبەر کاریگەڕی نەرێنی ھەبوو لەسەر ھەموو کورد لە کوردستانی گەورە، تێپەراندنی بەربەستی پەرلەمانی و بەشداری کورد لە پەرلەمان و حکومەتی تورکیا ھێز دەداتەوە بەر بیری نەتەوایەتیی و نیشتمانیی کوردان و ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان.
لەگەڵ ئەوەی تورکیا پتر بەرەو تاکڕەویی و تەنانەت دێکتاتۆریش ھەنگاو دەنێت، وە لێ تێپەڕاندنی ئەم بەربەستە ھەنگاوێکی پۆزەتیڤی گرنگ بوو بۆ کوردان لەم پارچەیەدا، دوا بە دوای ئەم ھەموو ترس و تۆقاندن و رێگیری لێکردنەی بینیمان ، ئەمەی ئێستا بۆ کوردانی ئەوێ سەرکەوتنێکی گەورەیە.
رۆژەڵاتی ناوین پێکه‌وە گرێدراوە ، بە تایبەت بۆ ئێمەی کورد ، ھەر پڕۆسەیەکی سیاسیی پارچەیەک لە پارچەکان کەم تا زۆر کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکە دروست دەکات.
ئەوەی لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆییەوە لە کوردستانی باشوور روودەدات ، ئەوەی ئێستا لە باکوور روودەدات ، سەلمێنەریی کۆڵنەدەریی و ھەوڵدەری نەتەوەکەمانە ، وا دیارە ئێمە لە تەواوی رووداوەکان پشوو درێژترین لە بەرامبەر تەواوی گەلەکۆمەکەکان بەھێزترین ، ئەوەی روودەدات شەڕی مانە ، شەڕی و جودی نەتەوەیمانە.
تەواوی رووداوەکان پێمان دەڵێن ئەوەی بەرەنجام بۆ ئێمەی کورد دەمێنێتەوە بێ پشت و پەنایی و وێکڕایی یەکدی ، روو لێککردن و پشت لە ناحەزان کردنە ، رووداوەکان پێمان دەڵێن نە مێژوو رەحمان پێدەکا ، نە وڵاتان .
ئەمە ئەسڵی بابەتەکەیە ، ئێمە ھەین و دەبین ، ئێمە دەکەوین لێ بێ یەک و دوو ھەڵدەستین و نانەوێین.





ئەم هەواڵە 4339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad