English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ویلایه‌تى: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م دوو ولاته‌ بكاته‌ هه‌شت پارچه‌
2018-07-13 [11:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


راوێژكارى رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق بكاته‌ سێ پارچه‌ و سووریاش به‌سه‌ر پێنج پارچه‌دا دابه‌ش بكات.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ڤاڵدى ئه‌نجامیدا، راوێژكارى رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى، عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تى، رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق به‌سه‌ر سێ پارچه‌دا دابه‌ش بكات و سووریاش بكاته‌ پێنج پارچه‌ و گوتیشى: پێشبینى ناكه‌م له‌ گفتوگۆى نێوان تره‌مپ و پوتندا، تره‌مپ هیچ لۆژیكێك له‌ قسه‌كانیدا هه‌بێت.

هه‌روه‌ها ویلایه‌تى ستایشى سه‌رۆكى رووسیا ڤلادیمێر پوتنى كرد و به‌ كه‌سێكى "ئازا" وه‌سفیكرد.

ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ به‌هێزى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان رووسیا و ئێران ، هه‌روه‌ها عه‌لى ئه‌كبه‌ری ره‌تیشیكرده‌وه‌، كۆمارى ئیسلامى ئێران هیچ جۆره‌ دانووستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامبدات و ئه‌و بابه‌ته‌ى به‌ "مه‌حاڵ" وه‌سفكرد.

سه‌باره‌ت به‌ بوونى هێزه‌ ئێرانییه‌كان له عێراق و سووریاش، عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تى گوتى: "ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته‌ داوامان لێ بكه‌ن، ئێمه‌ راوێژكاره‌كانمان ده‌كێشینه‌وه‌ و ته‌نیا به‌و جۆره‌ش له‌ عێراق و سووریا نامێنین".

ره‌تیشیكرده‌وه‌، بوونى هێزه‌ ئێرانییه‌كان له‌ سووریا په‌یوه‌ندى به‌ ئیسرائیله‌وه‌ هه‌بێت.

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 9520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad