English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف پاشەكشێیان كرد
2018-07-14 [05:04 AM]

ZNA – هەولێر


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ودەستیان بەسەر داگرت و گەشتەكان راگیران، ئەمڕۆ خۆپيشانده‌ران له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف پاشه‌كشێيان كرد و گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ستيانپێكرده‌وه‌.

به‌ هۆى خۆپيشاندانه‌كانه‌وه‌، گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف راگيران و سه‌رجه‌ميان گواسترانه‌وه‌ بۆ به‌غدا.

دانيشتوانى به‌سره‌، نه‌جه‌ف، زيقار، ميسان و واست رۆژانه‌ خۆپيشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن و داواى باشكردنى ره‌وشى گوزه‌ران و دابينكردنى ئاو و كاره‌با ده‌كه‌ن.

هێزه‌ ئه‌منييه‌كان شه‌وى رابردوو بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆيان به‌سه‌ر نه‌جه‌فدا سه‌پاند و به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆيان هه‌ڵگرت.

رۆژی هه‌ينیش له‌ پارێزگاى ميسان، هاووڵاتييه‌كى خۆپيشانده‌ر به‌ فيشه‌كى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان گيانى له‌ده‌ستدا و 15 هاووڵاتى ديكه‌ بريندار بوون.

 





ئەم هەواڵە 3934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad