English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف ده‌ستيانپێكرده‌وه‌
2018-07-14 [05:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


خۆپیشاندەران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف پاشەکشێیان کرد و گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیانپێکردەوە.

شەوی رابردوو، سەدان ھاووڵاتی خۆپیشاندەر، ھەڵیانکوتایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف.

بە ھۆی خۆپیشاندانەکانەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف راگیران و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ بەغدا.

خۆپیشاندان لە شاری نەجەف ھاوکاتە لەگەڵ ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییەی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق دەستیپێکردووە.

دانیشتوانی بەسرە، نەجەف، زیقار، میسان و واست رۆژانە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داوای باشکردنی رەوشی گوزەران و دابینکردنی ئاو و کارەبا دەکەن.

ھێزە ئەمنییەکان شەوی رابردوو بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆیان بەسەر نەجەفدا سەپاند و بەرەبەیانی ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتوچۆیان ھەڵگرت.

ئەمڕۆ شەشەم رۆژە لە بەسرە خەڵک ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و خۆپیشاندان ئەنجامدەدات.

دوێنێ ھەینی لە پارێزگای میسان، ھاووڵاتییەکی خۆپیشاندەر بە فیشەکی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا و ١٥ ھاووڵاتی دیکە بریندار بوون.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا، دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە برۆکسلەوە گەڕایەوە عێراق و سەردانی بەسرەی کرد.

خۆپیشاندەرانی بەسرە شەوی رابردوو ھەڵیانکوتایە سەر ئەو میوانخانەیەی کە عەبادی تێیدا مابوویەوە.





ئەم هەواڵە 7285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad