English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ ساڵیادی رووخاندنی رژێمی شاهانەی عێراقە
2018-07-14 [05:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ ١٤/٧/٢٠١٨، ساڵیادی رووخاندنی رژێمی شاھانەی عێراق و راگەیاندنی کۆماری عێراقە.

لە رۆژی ١٤ـی تەمموزی ١٩٥٨، عەبدولکەریم قاسم، کە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق کودەتای بەسەر شا فەیسەڵی دووەم، شای عێراقدا کرد و خۆی وەک یەکەم سەرۆک کۆماری عێراق ناساند.

لە میانی کودەتاکەدا، ھەریەکە لە شا فەیسەڵی دووەم، عەبدولئیلاە بن عەلی ئەلھاشمیی شازادەی جنشینی عێراق و نوری سەعید، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئەو وڵاتە، کوژران.

جەنەڕال عەبدولکەریم قاسم، کە ١٩١٤- ١٩٦٣ ژیا، لە ساڵی ١٩٥٨، فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و وەزیری بەرگری بە وەکالەت، بوو. لە ساڵی ١٩٣٤ کۆلێژی سەربازی تەواو کردووە و پلەی ملازمی دووەمی وەرگرتووە. 

دەرەئەنجامەکانی شۆڕشەکەی عەبدولکەریم قاسم: 

- کۆتایی ھێنان بە سیستەمی پاشایەتی و راگەیاندنی سیستەمی کۆماری. 

- کۆتایی ھێنان بە یەکێتیی ھاشمی

یەکێتیی ھاشمی یەکگرتنێکی کۆنفیدڕالی بوو لەنێوان عێراق و ئوردن، کە لە رۆژی ١٤/٢/١٩٥٨ واژۆ کرا و شا فەیسەلی دووەم وەک سەرۆکی ئەو یەکێتییە دانرا.

لە رۆژی ٨ـی شوباتی ١٩٦٣، حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتیراکی بە ھاوبەشیی لەگەڵ ئەفسەر و فەرماندە عێراقییە نەتەوەپەرستەکان کودەتایەکیان بەسەر رژێمی حوکمڕانیی عەبدولکەریم قاسمدا کرد.

ئەو ئەفسەر و فەرماندە نەتەوەپەرستانە دوای یەک رۆژ بەسەر کودەتاکەیان بەسەر عەبدولکەریم قاسمدا، لە رۆژی  ٩/٢/١٩٦٣ لە دادگایەکی رووکەشدا، لە بارەگای رادیۆی بەغدا بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ قاسم دەرکرد و ئێوارەی ئەو رۆژەش تەرمەکەی لە تەلەڤزیۆنی فەرمی، نیشانی خەڵکی درا.
 

 





ئەم هەواڵە 7180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad