English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گه‌لی باڵندا تۆپباران ده‌كه‌ن
2018-07-14 [05:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک گەلی باڵندا لە دەڤەری نێروە و ڕێکان دەکەنە ئامانج و بۆردوومانێکی سەختی ئەو ناوچەیە دەکەن.

درەنگانی شەوی ڕابردوو بەھۆی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک گەلی باڵندای سەر بە ناحیەی شیلادزێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانێکی چڕی شەقامی سەرەکی گەلی باڵندا دەکەن و ئۆتۆمبیلێکی چەکدارانی پەکەکە دەتەقێننەوە.

بەھۆی بۆردوومانەکەشەوە زەرەرو زیانێکی زۆری ماددی بەر ڕێگاو بانەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و بە ھۆی نزیکی تۆپبارانکردنەکەش لە خەڵکی ناوچەکە توشی دڵەڕاوکێی و نیگەرانییەکی زۆر ھاتوون و داوا دەکەن ھەرچی زووە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە دووربکەونەوە و بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانیش بوەستێت تا ئارامی بۆ ناوچەکەیان بگەڕێتەوە.





ئەم هەواڵە 4486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad