English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوسامه‌ بن لادن ده‌یویست بێكهام تیرۆر بكات
2018-07-14 [06:04 AM]

ZNA-هه‌واێر


رۆژنامەی The Sunی بەریتانی، بە گواستنەوەی لە ئاژانسی ESPN تەلەڤزیۆنی و گواستنەوەی لە کتێبی (تۆقین لە یاریگە)ی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ ئادەم رۆبینسۆن، کە بیرەوەرییەکانی تاکێکی رێکخراوی ئەلقاعیدەی بەدەست کەوتووە  رایگەیاند، رێکخراوی ناوبراو بەنیاز بوو داڤید بێکھام، ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لە مۆندیالی فەرەنسا ١٩٩٨، لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری تونس و ئینگلتەرا تیرۆر بکات. 

ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، رێکخراوی ئەلقاعیدە نەیدەویست تەنیا بێکھام تیرۆر بکات، بەڵکو چەندین ناوی دیکەی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ناویان لە لیستی تیرۆکردنی رێکخراوەکە ھاتبوو وەک داڤید سیمان، گۆڵپارێزی ئەوکات، مایکل ئۆین و ئالان شیرەر. 

ئاژانسەکە ئەو پلانە ئاشکرا دەکات، کە رێکخراوی ناوبراو بەنیاز بوو بۆ جێبەجێکردنی ئەو تیرۆرکردنانە پەیڕەوی بکات و گوتی "ئۆسامە بن لادنی سەرۆکی قاعیدە، داوای لە یاریدەدەرەکانی کردبوو، چاودێری جوولە و کردەوەکانی داڤید بێکھام و مایکل ئۆین بکەن، لەو کاتەی چەند کەسێکی دیکە، ھەڵسن بە تەقاندنەوەی داڤید سیمان، وەک ھێمایەک بۆ تاکەکانی رێکخراوەکە، بە ئەنجامدانی تەواوی پلانەکە، بە تیرۆرکردنی بێکھام و ئۆین". 

ھەروەھا ئاژانسی ناوبراو دەشڵێت "جێبەجێکردنی پلانەکە وابوو، ٣ کەس لە ئەندامانی رێکخراوەکە، بە ماوەی ٢٠ چرکە ھەڵبکووتنە سەر یاریگە، یەکێکیان پشتێنە پڕ تەقەمەنییەکەی پشتی لە تەک سیمان بتەقێنێتەوە، دووەم نارنجۆکێک ھەڵداتە نێو شوێنی یەدەگەکان، ئەو شوێنەی کە بێکھامی لێبوو، سێیەمیش تەقە لە شیرەر بکات و پاشانیش تەقە لە پەیژەکانی یاریگە بکات".

 

 





ئەم هەواڵە 3442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad