English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كورد و ئەسەد نەوت بەهاوبەشی دەفرۆشن
2018-07-14 [06:03 AM]

ZNA – هەولێر


هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا و حکوومەتی سووریا لەسەر ناردنی بەشێک لە نەوتی پارێزگای حەسەکە بۆ پاڵاوگەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەد رێککەوتوون.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی رووسی رایگەیاندووە، هێزە کوردییەکان لە هەردوو کێڵگەی نەوتی رمێلان و جبسەی سەر بە پارێزگای حەسەکە، رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن، 1/3 ی ئەم رێژەیەش دەدەنە پاڵاوگەی حمس کە لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا دایە.

ئەسەد بە ھاوكاری رووسیا دەیەوێت جارێکی دیکە کۆنترۆڵی تەواوی نەوتی سووریا بکات، بەرامبەر ئەمەش حکوومەتی سووریا تەنها رێگا بە کۆمپانیا رووسییەکان دەدات لە کێڵگە نەوتییەکانی کار بکەن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بەشار ئەسەد لەگەڵ دمیتری سابلین، ئەندامی لیژنەی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی بەرگری و ئاسایشی رووسیا، رایگەیاند: "ئێمە چاوەڕێی کۆمپانیاکانی خۆرئاوا ناکەین لێرە، بە تایبەت لە سێکتەری نەوت و گاز. لەگەڵ سەرۆک ڤلادمێر پوتین، لە سوچی قسەمكردووە، ئێمە دەمانەوێت کۆمپانیا رووسییەکان بە زووترین کات لێرە دەستبەکاربن".

رێککەوتنی ھێزە كوردییەكانی باڵا دەست لە رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ بەشار ئەسەد لەبارەی نەوت و گاز لە کاتێکدایە بەرپرسانی هەردوولا چەند جارێك باسیان لە لێکنزیکبوونەوەی زیاتر کردووە.

 





ئەم هەواڵە 4609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad