English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماردنەوەی دەنگەكانی دھۆك و نەینەوا دەست پێدەكات
2018-07-14 [06:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ دەستژمێری دەنگەکان بۆ ئەو سندووقانەی سکاڵایان لەسەرە لە ھەردوو پارێزگای دھۆک و نەینەوا دەست پێدەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی لە دھۆک بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ دەنگەکانی ھەردوو پارێزگای دھۆک و نەینەوا دەست پێبکات".

پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان، لە دوو ناوەند بەڕێوەدەچن و یەکێکیان لە ھۆڵی کۆلێژی کشتۆکاڵی زانکۆی دھۆک بەڕێوەدەچێت کە ئەو ناوەندە بێجگە لەوەی سندووقەکانی تایبەت بە شاری دھۆکی تێدایە، ھەروەھا سندووقی دەنگی ئاوارەکانی شاری مووسڵی تێدا ھەژمار دەکرێتەوە. ناوەندی دووەمیش بۆ دەستژمێری دەنگەکانی پارێزگای مووسڵ لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە نێو شاری مووسڵ بەڕێوەدەچێت".

ئەمە لەکاتێکدایە لە ھەفتەی رابردوودا، پڕۆسەی ھەژمارکردنەوەی دەنگەکانی ئەو سندووقانەی سکاڵایان لەسەرە لە پارێزگاکانی کەرکووک و سلێمانی و ھەولێر بەڕێوەچوو.

لە ١٢/٥/٢٠١٨ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای ھەڵبژاردنیش بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، ناڕازیبوونی خۆیان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە راگەیاند و ئەنجامەکانیان رەتکردەوە، لەسەر تۆمارکردنی چەندین سکاڵا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا ئەو سندووقانەی سکاڵایان لەسەرە بە دەست ھەژماربکرێنەوە، ھەر بۆیە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان لە ٣/٧/٢٠١٨ دەستیپێکرد.





ئەم هەواڵە 3400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad