English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان لە دهۆکیش ئەنجامدەدرێت
2018-07-14 [07:52 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرپرسی مەکتەبی ھەلبژاردنەکانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگایی دھۆک رایگەیاند، دادوەرانی راسپێردراو بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان ئێستا لە پارێزگایی دھۆکن بۆ دەست پێ کردنی ژماردنەوەی دەنگەکان لەم پارێزگایەوە بە دوو لیستی جیاواز ئەو سندقانەی سکلایان لەسەرە دەژمێردرێنەوە.

خالید ئەحمەد دۆسکی، بەرپرسی مەکتەبی ھەلبژاردنەکانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگایی دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێستا  دادوەرانی راسپێردراو بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان لە پارێزگایی دھۆک، ئەو ئامادەکاریانەی پێشوەختە لە لایان کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکان لە پارێزگایی دھۆک دەستی پێ کردووە ئەگەر ئەم ئامادەکاریانا تەواو بن ئەوا دەست بە ژماردنەوەی دەنگەکان دەکرێت وە ئەگەر پێویستیش کرا بۆ ماوەیەک دوای دەخەن، ئێمە چاوەرێی دادوەرەکانی ئاخۆ دەست بە ژماردنەوەی دەنگەکان بکەن یاخود لە ئامادەکاریەکان بەردەوام بن ئێمە لەو بارەرەداین کە ئامادەکاریەکان بەتەواوی کراون و پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست ئەمرۆ تا سبەی لە پارێزگایی دھۆک  تەواو دەبێت.

بەرپرسی مەکتەبی ھەلبژاردنەکانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگایی دھۆک گووتی: سەرجەمی ئەو سندۆقانەی کە سکالایان لەسەرەو دەکەونە ژماردنەوە ٣٣١ سندۆقە لەو ڕێژەیە ١٢٤ سندۆق کە زۆربەیان ھی ئاوارەکانە جگە لە ٧ سندوق نە بێت بە یەک لیست دەژمێردرێتەوە.

خالید ئەحمەد دۆسکی گووتیشی: ١٠٧ سندوقیش بە لیستێکی تر دەژمێردرێنەوە کە ھی دەنگ دانی گشتی و تایبەتە لە پارێزگایی دھۆک  جگە لە ١٠سندوق  نە بێت کە ھی ئاوارەکانە.
 





ئەم هەواڵە 4714جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad