English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برێت مەکگۆرک داوای لەو لایەنانەی دەکات بۆشایی رۆژهەڵاتی فورات پڕبكەنەوە
2018-07-14 [10:46 AM]

ZNA-هەولێر


برێت مەكگۆرك، نوێنەری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ شەڕی دژی داعش لە نامەیەكدا داوا لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كردووە بۆشایی رۆژهەڵاتی فورات پڕبكەنەوەو ئەركی سەربازی و دارایی لە رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا لە ئەستۆ بگرن.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەك كە بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی وتووە، دوو رۆژ لەمەوبەر برێت مەكگۆرك لە كۆنگرەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناتۆ لە برۆكسل نامەكەی ئاڕاستەی هاوپەیمانان كردووە.

مەكگۆرك لە نامەكەدا داوای دابینكردنی 300 ملیۆن دۆلار لە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كردووە، هاوكات داواشی كردووە یەكینەكانی هێزە تایبەتەكان بڵاوەیان پێبكرێت بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی لە كاتی كشانەوەی هەنگاو بەهەنگاوی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی فورات.

بەپێی وتەی سەرچاوەكە بۆ رۆژنامەكە پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە كاتی هەڵبژاردنی كۆنگرێسدا كشانەوەی هەنگاو بەهەنگاوی هێزەكانیان لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا رابگەیەنێت لە ماوەی 8 مانگدا.

بەپێی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) دەستیكردووە بە تاوتوێكردنی كشانەوەی سەربازی هێزەكانیان  لە سوریا، كە كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە و زیادكردنی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە خوێ دەگرێت لەگەڵ مانەوەی سیمبولی هێزە ئاسمانییەكان بۆ هاندانی وڵاتانی دیكە لە سوریا.





ئەم هەواڵە 3436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad