English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی فراوانبوونى خۆپیشاندانه‌كان هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ئه‌م دوو شاره‌ جێدێڵن
2018-07-14 [12:50 PM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌هۆی فراوانبوونى خۆپیشاندانه‌كانى هاوڵاتیانى عێراقى له‌به‌شێك له‌پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاست و  به‌غداى پایته‌ختى عێراق ،  حكومه‌تى عێراقى بڕیاری دا به‌شێك له‌هێزه‌كانیان بەرپەرچدانەوەی خێرا (رد السریع) له‌كه‌ركوك و خورماتوو به‌ره‌و به‌غدا جوله‌ى پێبكات له‌پێناو زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خۆپیشاندانى هاوڵاتیان كه‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ هاتوونه‌ته‌ نێو شه‌قام داوای باشتر كردنى  ژیانیان و خزمه‌تگوزاری باشتر بۆیان له‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌تاییانه‌.

تا دێت خۆپیشاندانی هاوڵاتیان زیاتر فراوان ده‌بێت له‌پارێزگاكانى به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و بابل و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین شوێندا گرتووه‌ و رووبه‌رووبونه‌وه‌ش له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌هه‌ندێ ناوچه‌ و شوێنى عێراق ڕوویداوه‌.





ئەم هەواڵە 2698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad