English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یازده‌ سه‌رباز له‌ رۆژئاوای ئه‌فغانستان کوژراون
2018-07-14 [12:55 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رپرسێكی هه‌ریمی فه‌ڕه‌ح له‌ ئه‌فغانستان ده‌ڵێت لانی که‌م 11 سه‌رباز له‌ ئاکامی بۆسه‌یه‌کی یاخیبووان له‌ رۆژئاوای وڵات دا کوژراون.

موحه‌مه‌د ناسر مێهری، گوته‌ بێژی فه‌رمانداری هه‌ریم گوتی چوار سه‌ربازیش له‌ شه‌ڕ و پێکدادان له‌ ناوچه‌ی بولوک دا بریندار بوون. گوتیشی، نۆ یاخیبوو کوژروان و 13 كه‌سی دیكه‌شیان بریندارن.

مێهری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ یاخیبووان دره‌نگانی هه‌ینی هێرشێکی شه‌وانه‌یان ده‌ست پێکرد و شه‌ڕه‌که‌ هه‌تا به‌یانی شه‌مه‌ درێژه‌ی هه‌بوو.

تالیبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام مێهری ئه‌و گرووپه‌ی تۆمه‌تبار كرد، له‌ ئه‌م دواییانه‌دا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغان له‌ هه‌ریمه‌که‌دا زیاترکردووه‌.

له‌ هه‌مان کاتدا، عومه‌ر زواک گوته‌بێژی فه‌رمانداری هه‌رێمی هێلماند له‌ باشوور، وتی، خۆ ته‌قێنه‌رێک هێرشی بۆ سه‌ر خاڵێکی پشکنینی له‌شکر و پولیس برد، پولیسێکی کوشت.

زواک گوتی 11 سه‌رباز و پولیسی دیکه‌ له‌ هێرشه‌که‌دا بریندار بوون، که‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری سه‌ربازگه‌یه‌كی پایته‌ختی هه‌ریمه‌که‌ ڕوویدا.

که‌س به‌رپرسایه‌تی بۆ ئه‌و هێرشه‌ی له‌ هێلماند وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام تالیبان زۆرینه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌و هه‌ریمه‌ی له‌ ده‌ست دایه‌، جێگایه‌ک ئه‌وان هێرشه‌کانی خۆیان بۆ سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی هه‌ریمی و هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانستان زیاتر کردووه‌.





ئەم هەواڵە 3973جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad