English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاکیرا کۆنسێرتێکی لە بەیروت سازکرد
2018-07-14 [03:00 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە گۆرانیبێژی کۆلۆمبی، شاکیرا، لەگەڵ دوو منداڵەکەی گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان و کۆسنێرتێکی سازکرد.

 

کۆنسێرتەکە دوێنی هەینی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەلئەرەز بەڕێوەچوو.

 

لە کۆنسێرتەکەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی ئەو گۆرانیبێژە ئامادەبوون، تێیدا شاکیرا چەند بەرهەمێکی خۆی پێشکەشکرد، بە تایبەتیش گۆرانییەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەی.

 

دوایین ئەلبوومی ئەو گۆرانیبێژە بەناوی "El Dorado"یە و بۆ ناساندنی ئەم بەرهەمە گەشتێکی هونەری ئەنجامداوە و کۆنسێرتەکەی بەیروت، بەشێکی بلانی گەشتەکە بوو.

 

هەر بەم دواییە ئەو خانمە گۆرانیبێژە کۆنسێرتێکی لە شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا سازکرد و ژمارەیەکی زۆرل لە هۆگرانی ئامادبوون.





ئەم هەواڵە 10315جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad