English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق ئینتەرنێتی لە بەغدا پچڕاند
2018-07-14 [01:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حكومه‌تی عێراق بەهۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی لە باشووری عێراقەوە سەری هەڵدا و گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئینتەرنێتی شارەکەی پچڕاند. ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.

خۆپیشاندانەکان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و کارەباوە لە شاره‌کانی باشووری عێراق سەری هەڵدا و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

له‌ ناوچه‌ی شوعله‌ی شاری به‌غدا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای شاره‌كه‌ و ناوچه‌یه‌كی شیعه‌نشینه‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان له‌ دژی حكومه‌ت ئه‌نجام دا و له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانیان كرد.

دوای هاتنی ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ناوچه‌كه‌، خۆپیشانده‌ران تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان سوتاند.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە، کۆبوونەوەیەکی ئه‌نجامدا.

وەزارەتی پەیوەندییدار لە حكومه‌تی عێراق بڕیاری وەستاندنی ئینتەرنێتی لە بەغدا داوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 6595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad