English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، سوپای كوێت ئاماده‌باشی خۆی راگه‌یاند
2018-07-14 [02:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی سوپای كوێت رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی ئاشكرای ده‌كه‌ن خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌تایه‌به‌ت ناوچه‌كانی نزیك باكوری وڵات نه‌شه‌نه‌یان سه‌ندوه‌، به‌ڵام بارودۆخی ئه‌منی وڵات ئاساییه‌ و سوپا بۆ هه‌ر رێكارێك له‌ ئاماده‌باشی دایه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی كوێت له‌ نامه‌یه‌كی كورتدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وتی، بارودۆخی ئه‌منی جێگیره‌ و ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ عێراق رووده‌ده‌ن تایبه‌ته‌ به‌م وڵاته و‌ په‌یوه‌ندی به‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌و كرده‌وه‌ی سوپای كوێت ئه‌نجامی ده‌دات، ته‌نها رێكارێكی ئه‌منی پێشوه‌خته‌یه‌.

سوپای كوێت باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌زگار ئاسایشی وڵات سه‌ردانی باكوری وڵاتیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌باشی هێزه‌كان و رێكاری پاراستنی پێشوه‌خته‌ی سوپا به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 6961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad