English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەموو ڕۆژێک سێ کوپ چای سەوز جەستە بەم شێوەیە دەگۆڕێت
2018-07-15 [07:45 AM]

هەولێر _ ZNA


 

توێژینەوە زانستیەکان باسی چای سەوز دەکەن و بە یەکێک لە تەندروستترین خواردنەوەکانی دادەنێن،  لە چینی کۆندا تەنھا خێزانی شاھانە چای سەوزی خواردۆتەوە، بەڵام لەکاتی ئیمپراتۆریەتی مەغۆلەکاندا خەڵکیش توانیوێتی بیخواتەوە.

توانای چای سەوز بەھۆی بوونی ماددەیەکەوەیە بەناوی پۆلیفینۆلس کە دژی شێرپەنجە و ھەوکردن دەجەنگێت لە جەستەدا، لە سوودە ھەرە بەھێزەکانی چای سەوز:

١. مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە .

٢. پارێزگاری دەکات لە تووشبوون بە سەرما و ئەنفلۆنزا.

٣. یارمەتی ھەرسکردن دەدات.

٤. ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەم دەکاتەوە.

٥. کۆلسترۆڵ دادەبەزێنێت.

٦. تەندروستی جگەر باش دەکات.

٧. تەندروستی ددان باش دەکات و لە کلۆری دەیپارێزێت.

٨. کاروبارەکانی مێشک باش دەکات.

٩. یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات.

١٠. دژی دروستبوونی زیپکەیە لەسەر پێست.

١١. کێشەکانی ھەوکردنی جومگەکان کەم دەکاتەوە.

١٢. نەخۆشی سەدەفییە چارەسەر دەکات.

١٣. پارێزگاریت لێدەکات لە تیشکی خۆر.

١٤. گەشەکردنی قژ خێرا دەکات.

١٥. زیپکە و سەرە رەشەکان کەم دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 8512جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad