English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم هۆکارانەی زیرەکی منداڵ لەناودەبات
2018-07-15 [08:07 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زیرەکی منداڵ بابەتێکی زۆر هەستیارە ، خێزان دەتوانێ ئەو زیرەکیە دروست بکات یان لە ناوی ببات لەم بابەتە باسی ئەو هۆکارانە دەکەین کە زیرەکی منداڵ لە ناودەبات:

 

 

1- یارییە ئەلیکترۆنیەکان:
کە زیرەکی کۆمەڵایەتی و زمانەوانی منداڵ دەکوژێ و جاری وایە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی مێشک بەهۆی زیاد تەرکیز کردن.

 

2- گاڵتەپێکردنی دایک:
گاڵتەپێکردن لەلایەن دایکەوە دەبێتە هۆی درووست بوونی ترس و وەستان لە بیرکردنەوەی تەندروست چونکە دواین لێکۆڵینەوەکان دەری دەخەن کە منداڵان بەهرەمەندی لە دایکیانەوە بۆیان جێ دەمێنێ.

 

3- نەخواردنی ئاوی پێویست بە تایبەتی لە کاتی خوێندن:
٪٨٥ ی مێشک لە ئاو پێکدێ ، بۆیە لە کاتی خوێندن دا پێویستە لە ماوەی هەر ٤٥ خولەکێک دا پەرداخێک ئاو بخورێتەوە چونکە ئەگەر ئاو لە ماوەی خوێندن دا نەخورێتەوە لەش جوڵەی خۆنەویست دەکات وەک ( کۆکە ، پژمین – جوڵاندنی کورسی – پاڵنانی مێز ) کە لەو کاتە وا دەزانین بێزاربووە.

 

4- نەخواردنی ژەمی بەیانی:
منداڵان و تەنانەت مرۆڤی پێگەیشتوو ئەگەر نانی بەیانی نەخوات توشی دابەزینی ڕێژەی شەکر دەبێ لە خوێن دا کە ئەمەش وا دەکاتت خواردنی پێویست بە مێشک نەگات.

 

5- دورکەوتنەوە لە ژیانی منداڵان:
کاتێک هەر لە تەمەنی بچووک دا منداڵ ناچار دەکرێ بخوێنێ و شت فێرببێ دووردەخرێتەوە لە ژیانی ئاسایی منداڵی کە یاریکردنە، کاریگەری زۆر خراپ لەسەر کەسایەتی و مێشکی منداڵەکە جێ دەهێڵێ.

 

6- ناچارکردنی منداڵ بە بچووکردنەوەی دەست و خەتی لە کاتی نووسین دا:
خەتی گەورە نیشانەی باوەڕ بە خۆبوونە و هەست کردنە بە ئاسایشی دەروونی ، ئەگەر هەوڵت داناچار بەوەی بکەی خەتی بچووک بکاتەوە واتە تۆ ئەو دوو شتەت لە ناوبرد.

 

7- داخستنی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ منداڵ:
بەهۆی عادات و کەلتووری کۆمەڵگا زۆر جار گوێ لە منداڵ ناگیرێ و ناهێڵن گوزارشت لە بیرورای خۆی بکات ، قسە لەسەر بابەتەکان بکات ، ئەمە زیرەکی زمانەوانی و کۆمەڵایەتی دەکوژێ.





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad