English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزە چەکدارەکانی عێراق پاشەکشەیانکرد
2018-07-15 [08:41 AM]

ZNA-هەولێر


بۆ پاراستنی ئەمنییەتی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسیی فیدراڵی لە کەرکووک پاشەکشەیانکرد.

عەلی حوسێنی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی لە کەرکووک رایگەیاند، لەسەر بڕیاری حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی لە سنووری پارێزگای کەرکووک بەرەو پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پاشەکشەیانکردووە.

گوته‌بێژه‌كه‌ی میلشیاكانی حه‌شد، گوتیشی: "ئامانج لە پاشەکشەپێکردنی ئەو هێزانە، پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی پارێزگاكانى باشووری عێراقه‌".

پێشتر میدیاکان بڵاویانکردبووەوە، لەسەر فەرمانی عەبادی زیاتر لە 30 هەزار سەرباز و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان رەوانەی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست کراون.

به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌، خۆپیشاندان له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق ده‌ستیپیكردووه‌، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ گرژی تێكه‌وت و به‌ گوللـه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و سێی دیكه‌ش برینداربوون





ئەم هەواڵە 11848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad