English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانەکانی عێراق کاریگەری لەسەر وڵاتانی دراوسێشی دەکات
2018-07-15 [09:37 AM]

ZNA-هەولێر


پاش ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپیشاندانی فراوان شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرته‌وه و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە‌، له‌ زۆربه‌ی ئەو شوێنانە خۆپیشاندانەکان توندوتیژی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی و، تیایدا به‌ ده‌یان باره‌گای حیزبی و حکومی سووتێنراون و چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانیی سنووری عێراقیش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و كوێت داخراون و ئەگەری بەرفراوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان تا دێ زیاتر دەبێ.

حکومەت عێراقیش هەر دوێنێ لە یەکەم کاردانەوەیدا، هەوڵی بۆ بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت دا و، تۆڕی کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و مەسنجەری داخست.

حکومەت کوێتیش هەر زوو رایگەیاند، کە سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته‌، له‌ نزیك سنووری باكووری وڵات، كه‌ ده‌كاته‌ ناوچه‌ هاوسنوورییه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌، سه‌ردانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری كردووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ هێزه‌ ئاماده‌كانی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌، تا له‌روودانی هه‌ر شتێك، رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.

لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، كه‌ چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ی گرتووەتەوه‌ و رۆژبه‌ڕۆژ په‌ل بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ش ده‌هاوێژێت".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری دەداتە‌ هاووڵاتیانی له‌ عێراق، کە له‌و شوێنانه‌ نزیك نه‌بنه‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یان تێدا به‌ڕێوه‌ ده‌چن.
هه‌روه‌ها داواشی لێكردن، به‌ به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رێنماییانه‌ بكه‌ن، كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا ده‌رده‌چن و، به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و ژمارانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو بۆ خۆپاراستن له‌ئاماده‌باشیدا بن.





ئەم هەواڵە 7636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad