English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری چالاکییەکانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی پارێزگای سلێمانی
2018-07-15 [11:11 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەک بەشێک لە پابەندی بە شەفافییەت و بەرچاوڕوونی ھاووڵاتیان لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە، لەم ڕاپۆرتەدا پوختەی کارو چالاکی و زانیارییەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ (واتە لە ١ی ١ تا ٣٠ی ٦ی ٢٠١٨) بۆ ڕایگشتیء ھاووڵاتیان بەمجۆرەی خوارەوە دەخەینەڕوو.

 

یەکەم/ زانیارییەکان لەبواری پاراستنی منداڵ:

١. ماڵەکانی لە خۆگرتنی منداڵان:

‌أ. ماڵی ساوایان (خوار ٤ ساڵ): ژمارەی منداڵانی سودمەندبوو لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ماڵی ساوایانبریتییە لە (٢٢) منداڵ، ژمارەی منداڵانی ماڵ لە ئێستەدا بریتییە لە (١٣منداڵ/ ١١ کوڕو ٢ کچ)، ژمارەی ئەو منداڵانەی گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان یان ناو خێزانی جێگرەوە بریتیە لە (٩ منداڵ/ ٦ کوڕو ٣ کچ).

‌ب. ماڵی کوڕان: ژمارەی سودمەندانی ماڵی کوڕان (٢٤) منداڵە، لەوانە (٦)یان گەڕاونەتەوە ناو خانەوادە یان خێزانی جێگرەوەو لە ئێستەدا لە ماڵی کوڕان (١٨) منداڵ ژیانی ئاسایی بەڕێدەکەن.

‌ج. ماڵی کچان: ژمارەی سودمەندانی ماڵی کچان بریتییە لە (١٠) منداڵء لەوانە (٢) منداڵیان گەڕاونەتەوە ناو خێزانء لە ئێستەدا (٨) منداڵ لە ماڵەکەن.

‌د. پڕۆژەی گەڕاندنەوەی منداڵ بۆ ناوخزمان:ژمارەی منداڵانی دەرەوەی ماڵ (٤٩ منداڵ/ ٣٣کوڕو ١٦ کچ).

٢. پرۆژەی خێزانی جێگرەوە: لە پڕۆژەی خێزانی جێگرەوەدا:  ٦٤ خێزان تۆمارکراون لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ( ٢منداڵ) نێردراونەتە ناو خێزانی جێگرەوەکانء (٣) خێزانیش ئامادەکراون بۆ وەرگرتنی منداڵ، بەمجۆرە سەرجەم ژمارەی منداڵەکان دەبنە (٨) منداڵ لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆژەکەوە کەنێردراونەتە ناو خێزانە جێگرەوەکان، (١٠) خێزانیش پەسەندکراونء ئامادەن بۆ وەرگرتنی منداڵ، توێژەرانی کۆمەڵایەتیش لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا (٨٣) سەردانیان ئەنجامداوە بۆ ناو خێزانە جێگرەوەکان.

٣. سەنتەرەکانی چالاکیء پاراستنی منداڵان: لە سەنتەرەکانی منداڵاندا لە شارەکانی (دەربەندیخان، پیرەمەگروون، ڕانیە، قەڵادزێ، چەمچەماڵ)، لە شەش مانگی ڕابردوودا (٣٤٧) منداڵ سودمەندبوون لە خولە جۆراوجۆرە وەرزشیء ھونەریء پەروەردەییەکان.

 

٤. ھێڵی فریاکەوتنی منداڵان (ھێڵی ١١٦):

‌أ. لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا ژمارەی ئەو پەیوەندییانەی کە لە (٢٤) سەعاتی شەوو ڕۆژدا کراون بە ھێڵەکەوە بریتیە لە (٢٢,٦١٠)، ژمارەی ئەو پەیوەندییانەی لەکاتی دەوامء وەڵامدانەوەی ھێڵەکەدا بوون بریتیە لە (٦,٢١٧)، واتە لە سەعات(٨.٣٠) بۆ (٢)ی پاشنیوەڕۆو وەڵامدراونەتەوە.

‌ب. کۆی ئەو کێشانەی لە پەیوەندییەکانەوە وەڵامدراونەتەوە بریتین لە (٢٦٨٣) کێشە، لەوانە (٢٩٩) یان کێشەی منداڵی خانەخوێ ء (٦٠٨)یان کێشەی منداڵی ئاوارەن، جۆری کێشەکانیش بۆ ھەردوو منداڵی خانەخوێء ئاوارە بەمجۆرە دابەشبوون (٧٢٨کێشەی خێزانی، ١٢٠تەندروستی، ٢٤ یاسایی، ١٩ پەروەردەیی، ٤ کۆمەڵگا، ٣ ھی تر)، لەو کێشانەش (٣٩٤)یان ئاراستەی دامەزراوەی تر کراون بۆ چارەسەر.

 

٥. پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی منداڵء خێزان بەھاوکاری ڕێکخراوی (یونسێف):

‌أ. ژمارەی ئەو منداڵانەی سودمەندبوون لە سەنتەرەکانی پڕۆژەکە لە شارەکانی سلێمانیء چەمچەماڵء دەربەندیخانء ڕانیە بریتییەلە (٤,٩٤٩) منداڵ.

‌ب. ژمارەی ئەو منداڵانەی سودمەندبوون لە پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی بەشێوەی تیمی گەرۆک بریتییە لە (١٣,٤٨٠ منداڵ).

‌ج. ژمارەی ئەو منداڵانەی وەک حاڵەت (کێشە) وەرگیراون لە پڕۆژەکەدا بریتییە لە (٤٧٤) منداڵ.

‌د. ژمارەی ئەو خێزنانەی لە پڕۆژەکەدا ھاوکاری دارایی کراون بە بڕی ٥٠ دۆلار بۆ ھەر خێزانێک بریتییە لە (١٥) خێزان.

‌هـ. خولی ھوشیاری کە پڕۆژەکە بۆ خێزانەکانی کردووەتەوە ژمارەی سودمەندان تیایدا بریتیە لە (٣٩٦).

‌و. خول و ڕاھێنان بۆ گروپەکانی کۆمەڵگا، سودمەندان تیایدا (٢٢٥) سودمەند.

‌ز. ژمارەی دانیشتنەکان بۆ گروپەکانی کۆمەڵگەو دەوروبەری منداڵ (١٠٥) دانیشتن.

 

دووەم/ زانیارییەکان لە بواری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان:

١. پرۆسەی پیاچوونەوە:پرۆسەی پیاچوونەوە لە قۆناغی کۆتاییدایەو لەلایەن وەزارەتەوە بە پرۆگرام دەکرێتء لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنرێن.

٢. ژمارەی سودمەندان: ژمارەی ئەو ھاووڵاتیە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە لە سنوری پارێزگا سلێمانی تا ساڵ ٢٠١٣ تۆمارکراون بریتین لە (٢٩,٣٣٥– بیستء نۆ ھەزارء سێسەدو سیء پێنج) لەوانەی (١٨,٠٧٠) یان لە ڕەگەزی (نێر) و (١١,٢٦٥)یان لە ڕەگەزی (مآ)ن.

٣. مۆڵەتی بەخێوکار:ژمارەی ئەو کەسانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە یان نوێکردووەتەوە بۆ بەخێوکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت بریتییە لە (١٣٧) مۆڵەت، مۆڵەتەکانیش زۆرترینیان لە وەزارەتی پەروەردەن (٦٦)، کەمترینیان لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو رۆشنبیرین کە تەنھا (١) مۆڵەتە، مۆڵەتەکانیش بە پێی ڕەگەز (١٣) یان لە ڕەگەزی مێء (١٢٤)یان لە ڕەگەزی (مێ)ن، بە پێی کەسە نزیکەکانیش بەمجۆرەیە: لە (١١٣) دایکء (١٢) باوکء (١) براء (٣) خوشکء ھی تر (٨).

٤. مووچەو ھاوکاری کۆمەڵایەتی:ژمارەی ئەو مووچانەی دابەشکراون لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ بریتین لە مووچەی مانگەکانی(٧و ٨و ٩ی ٢٠١٧) کە پاش دەستکاریکردنی مووچە تەنھا ئەوانەی کە ھیچ مووچەیەکی تریان نییە بری پارەکانیان لە (٩٠,٠٠٠) دینارەوە کرایە (١٢٠,٠٠٠) دینار، ئە ھاووڵاتیانەشی کە کارمەندن لە فەرمانگەکانی حکومەت تەنھا بڕی (٦٠,٠٠٠) دینار وەردەگرن بۆ ھەر مانگێک.

 

سێیەم/ لە بواری ژنانء داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشەلێکراو:

ژمارەی ئەو ژنانەی کە سودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە جۆراو جۆرەکانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشەلێکراوو پارێزراون بریتییە لە (١٠٣ ئافرەتء ٣٤ منداڵ) لە شەش مانگدا، ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کە لە ئێستەدا لە ماڵەکە داڵدەدراون بریتییە لە (٣١) ئافرەتء (١٢) منداڵ.

 

چوارەم/ لە بواری پاراستنی بەساڵاچووانء لە خۆگرتنیان:

ژمارەی ئەو بەساڵاچووانەی لە شەشە مانگی ڕابردوودا سودیان لە ماڵی بەساڵاچووان وەرگرتووە برتییە لە (٥٧) بەساڵاچوو(٤١ پیاوو ١٦ ژن)، لە ئێستەشدا (٥٣) بەساڵاچوو لە ماڵەکەدا ژیان بەسەر دەبەن (٣٩ پیاوو ١٤ ژن)، ژمارەی بەساڵاچووە پەککەوتەکان تیایدا (٢٢ پەککەوتەیە).

 

 

پێنجەم/ لەبواری ڕاھێنانء پەروەردەی تایبەتدا:

ژمارەی سودمەندانی سەنتەرو پەیمانگاکانی بریتیە لە (١٧٦) منداڵء گەنجی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە بەمجۆرە دابەشبوون:

١. پەیمانگای ئاوات بۆ پەروەردەی مێشک: ٣٠ منداڵ (٢٠ کوڕو ١٠ کچ).

٢. پەیمانگای ھیوای نابیستان: ٨٧ خوێندکار (٤٤ کوڕو ٤٣ کچ).

٣. پەیمانگای ڕووناکی:٢٣ خوێندکار (١٦ کوڕو ٧ کچ).

٤. پەیمانگای ھانا: ٢٥ سودمەند (١٧ کوڕو ٨ کچ).

٥. سەنتەری ئۆتیزم: ١١ منداڵ (٩ کوڕو ٢ کچ).

 

شەشەم/ دایەنگەکان :

١. ژمارەی دایەنگەو منداڵی سودمەند:ژمارەی دایەنگە حکومییەکان بریتییە لە (١١) دایەنگە کە لە ئێستەدا (٢٥١) منداڵیان لە خۆگرتووە، دایەنگە ناحکومییەکانیش ژمارەیان (٣٧) دایەنگەیە کە (١٣٦٠) منداڵیان لە خۆگرتووەء (٣٧١) ھەلی کاریان ڕەخساندووە بۆ کچانء ژنان، ژمارەی دایەنگەی فەرمانگەکانیش بریتییە لە (١٣) دایەنگە کە (٢٩٢) منداڵیان لە خۆگرتووە.

٢. ژمارەی دایەنگەی نوێ ء دایەنگەی داخراو و دایەنگەی سزادراو:لە ٦ مانگی ڕابردوودا (١١) دایەنگە داخراون، لەوانە (٨)یان بەھۆی قەیرانی داراییء (٣)یانیان بەھۆی سەرپێچی لە یاساو ڕێنماییەکان، لە بەرانبەردا (٤) دایەنگەی نوێ کراونەتەوە،  ھەر لە بواری سزاو لێپێچینەوەدا، لیژنەکانمان (٣) دایەنگەیانبە سزای (ئاگادارکردنەوە) سزاداونء (١٤) دایەنگەش نووسراوی پابەندبوونیان بۆ کراوە بەھۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییء سیستمی دایەنگەکان. ئەوەش بەھۆی ئەو سەردانانەی کە لیژنەکانمان ئەنجامیانداوە کە سەرجەمیان (٧٢) سەردان بووە، ئەمە بێجگە لە سەرانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت کە (٨٢) سەردان بووە.

 

حەوتەم/ چالاکی جۆراو جۆر:

کۆی گشتی ژمارەی سودمەندانی خولء ڕاھێنانەکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بریتیە لە (١٧٨٧) سودمەند، کە بەمجۆرە دابەشبوون:

١. ژمارەی سودمەندانی خولە وەرزشییەکان لە شەش مانگدا بریتییە لە (١٠٦١) منداڵء لاو، لە (١٠) خولدا.

٢. سودمەندبوونی (٧٣) بەشداربوو لە (چوار) خولی مۆسیقا

٣. ژمارەی سودمەندانی خولی وێنەکێشان برییتیە لە (٢٦٠) سودمەند لە (١٠) خولدا.

٤. ژمارەی سودمەندان لە خولی کۆمپیوتەر بریتیە لە (١٨٧) کەس لە (٥) خولدا.

٥. سودمەندانی (٣) خولی درومان بریتیبوون لە (٣٦) سودمەند.

٦. چارەسەری دەروونی بەشێوەی گروپ بۆ تووشبوانی شێرپەنجە بریتیە لە (٤٢) ھاووڵاتی لە (٢) خولدا.

٧. ژمارەی سودمەندانی خولء ڕاھێنانە جۆراوجۆرەکان بریتیە لە (١٧٠) کەس لە (٥) خولدا.

 

ھەشتەم/ بودجەو خەرجییەکان:

١. نەسریەی مانگانە بۆ خەرجییەکانی بەکارخستن:سەرجەم ئەو بڕە پارانەی وەک نەسریە وەرگیراون لەلایەن فەرمانگەکانمانەوە بریتییە لە (١٨٢,٨٣٧,٠٠٠) کە بەمجۆرە دابەشبون، بڕی نەسریەی مانگانەی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ٦ مانگی ڕابردوودا بریتییە لە (١٢,٨٧١,٠٥٠) دینار، بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی بریتییە لە (١٤٣,٧٣٣,١٥٠) دینار، بەڕێوەبەرێتی چاودێریی کەمئەندامان (٥,٩٤٥,٧٥٠) دینار، بەڕێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی (٦,٠٨٩,١٠٠) دینار، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان (٦,٢٣١,٤٥٠) دینار، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بتوێن/ ڕانیە (٥,٩٧٣,٥٠٠)، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ (١,٩٣٣,٥٠٠) دینار.

٢. داھات:بڕی ئەو پارەیەی کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە سنوری بەڕێوەبرایەتی گشتیمان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بە شێوەی داھات بریتییە لە بڕی (٣٥٩,٧٦٩,١٠٠).

 

ـ کۆتایی

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێرییء گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی دامەزراوەیەکە سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ء ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، و لە ڕێگەی شەش بەڕێوەبەرایەتیء کۆمەڵێک دامەزراوەوە خزمەتگوزاری چاودێری کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێشکەش دەکات.





ئەم هەواڵە 3301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad