هەولێر _ ZNA
شۆفان وه‌ك چاره‌سه‌رێكی ئاسان بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پێست‌و نهرمكردنو شێداركردنی پێست به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ڵبه‌ت له‌ئێستادا شۆفان لهماركێتهكاندا ده‌ستده‌كه‌وێت، كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامینات‌و خۆراكێكی به‌به‌هایه.
پێگه‌ی (جمالوكی) بڵاویكردۆته‌وه، ده‌توانن به‌گوێره‌ی پێویستی به‌كارهێنان، بڕێك شۆفان ئاماده بكه‌ن، بۆ دروستكردنی گیراوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماستدا، كه كه‌مێك ماستی نوێ ده‌كرێته ناو قاپێكه‌وه‌و دواتر شۆفانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تێكهڵدهكرێتو بۆ ماوه‌ی (15) خولهك جێده‌هێڵدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو تێكه‌ڵی یه‌ك ببن‌و شۆفانهكه خاوببێته‌وه له‌گه‌ڵیدا، پاشان بۆ ماوه‌ی (15) خولهك ده‌خرێته سه‌ر ڕوخسار، یاخود ده‌شتوانن بۆ دهستو قاچ به‌كاری بهێنن، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ئه‌و گیراوه‌یه له‌سه‌ر پێست تان دهردهكهوێتو پێستیش ڕوندهكاتهوه.
زۆرێك له‌سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌كان، شۆفان به‌خۆراكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند باسدهكهنو ته‌نانه‌ت بۆ ڕێجیم كردن به‌كارده‌هێنرێت.
ئەم هەواڵە 8785جار خوێندراوەتەوە |