English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کچێکی ھەرزەکار کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا 
2018-07-15 [12:07 PM]

ZNA – ھەولێر 


لە رووداوێکی نەخوازراودا لە یەکێک لە شارۆچکەکانی کوردستان , کچێکی ھەرزەکار کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا .


لە راگەیندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، شەوی رابردوو کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەناحیەی ئاغجەلەری سەر بەقەزای چەمچەماڵ گیانی لەدەست دا. 
لە راگەیندراوەکە ھاتووە ، کچەکە ناوی (س.ع.م.)ە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس، ئاسەواری دوو فیشەک بەجەستەیەوە دیاربووە ، بەوتەی کەسوکاری کچەکە، قوربانییەکە فیشەکی لەدەست دەرچووە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە. ‌
لە راگەیندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە. 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 5731جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad