English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات كردووه‌ته‌وه‌
2018-07-15 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی وەزیرانی ئیسرائیل وتی، بەر لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی سبەی دووشەممەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا، باسی سوریا و ئێرانییش لەگەڵ سەرۆک ترامپ كردوه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە بنیامین نەتەنیاهۆ رایگه‌یاند، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی ڕۆژی شەممە لەگەڵ سەرۆک ترامپ باسیان لە دۆسیه‌ی ئاسایشی و دیپلۆماتییەکان کردووە کە لە ئاکامی پەرەسەندنی ڕووداوەکانی ناوچەکە سەریان هەڵداوە، وتیشی، بێ گومان سوریا و ئێران لە نێو ئەو دۆسیانه‌دا بوون کە باسمان کردوون.

نەتەنیاهۆ سوپاسی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكای کردووە بۆ ئەو هەڵوێستە توندانەی بەرامبەر ئێران نواندویه‌تی.

نه‌تانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، سەرۆکی ئەمریکا بە روونی و ئاشکرایی پشتیوانی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دووپاتکردۆتەوە و جارێکی دیكه‌ش خواستی خۆی بۆ کۆمەککردنی ئیسرائیل لە زۆر بوار و ڕەهەندەوە دەربڕیوەتەوە.

بڕیارە سبەی دووشەممە سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا کۆببێتەوە لە پایتەختی فینلاند.

 

voa





ئەم هەواڵە 4174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad