English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی ..رووداوێکی ھاتووچۆ کارەساتی لێدەکەوێتەوە 
2018-07-15 [01:11 AM]

ZNA – ھەولێر 


لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای ھەولێر-کۆیە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە تەرمی دوو سەرنشینی تۆیۆتاکە سووتاون.

عەقید زاھیر محەممەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتووچۆی کۆیە  رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر ١٤:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ لەنێوان تۆیۆتایەکی بارھەڵگر و پاسێکی نەفەرھەڵگربووە و ھۆکارەکەشی پابەند نەبوون بووە بە یاساکانی ھاتووچۆ، چونکە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە شوێنێکدا پێشڕەویکردووە کە ھێمای قەدەخە لە تەنیشت جادەکە ھەبووە و ھێڵی نەپچڕاویش ھەبووە.

 

عەقید زاھیر گوتی: "لەئەنجامی رووداوەکە تۆیۆتاکە سووتاوە و بەھۆی سووتانی تەرمی شۆفێر و سەرنشینەکەی دیکە لەنێو تۆیۆتاکە، تەرمەکان نەناسراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کراون".

 

 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 8089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad