English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەران
2018-07-15 [01:28 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزارەتی دارایی  ھەرێمی کوردستان  دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کە بەغدا ٣١٧ ملیار دینارەکە دەنێرێت و خشتەی  دووەمی مووچەش رادەگەیندرێت.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: "ھیچ مەترسیەک لەسەر ئەو ٣١٧ ملیار دینارە نیە کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی دەکات چونکە ئەوە رێکەوتنی لەسەر کراوە و مانگانەش بەردەوام دەبێت".

 

ئەو سەرچاوەیە، پێیوایە ئەو رووداوانەی بەھۆی خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق کەوتۆتەوە ھیچ کاریگەری لەسەر ئەو پارەیە نابێت.

 

لە سێ مانگی ڕابردوودا، ٣١٧ ملیار دینارەکەی بەغدا لە چەند کاتێکی جیاواز ھاتووە، مانگی یەکەم ١٨ لەسەر ١٩، مانگی دووەم ٢٠ بۆ ٢١ و مانگی سێیەم لەبەر جەژن زووتر ھات، ئێستاش ھەوڵ ھەیە زووتر بێت.

 

ڕوونیشی کردەوە، کە تا ٢٠ی مانگ پارەکەی بەغدا دێت و چەند وەزارەتێک و  فەرمانگەیەکی کەم ماون و پێش کۆتایی مانگی تەممووز مووچەکانیان دابەش دەکریێت.

 

سەرچاوەکەی دارایی  جەختی کردەوە لە دوایین لێدوانیدا گوتەبێژی حکوومەتی عێراق دووپاتی کردۆتەوە و ھیچ کێشەیەک نیە و بەردەوام دەبن لە ناردنی ئەو پارەیەی کە رێکەوتنی لەسەر کراوە.

 

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی لە ھەرێمی کوردستان پێشووتر بە  (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: " ئەو پارەیە بە فەرمانی عەبادی خەرج دەکرێت، ھەرکات خەرج بکرێت بۆ ئێمە ڕەوانە دەکرێت و ئێمەش بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرین.

 

بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی لە ھەرێمی کوردستان روونیشی کردبووەوە، کە ھەوڵ ھەیە بۆ ناردنی پارەکە، بەڵام تا ئێستا نەھاتووە، "مەرج نییە ٢٠ی  مانگ  بنێردرێت، بەڵکوو دەکرێت پێش ئەو کاتەش بنێردرێت".

 

لە رۆژی ٤ی  تەموزەوە  دەست کراوە بە دابەشکردنی  مووچەی  مانگی نیسان، بەڵام تا ئێستا  خشتەی  مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان چەند وەزارەت و فەرمانگەیەکی ڕانەگەیاندراوە.

 

basnews





ئەم هەواڵە 13096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad