English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد هۆكاری دیكه‌ بێجگه‌ له‌ ته‌قه‌كردن بگرنه‌به‌ر
2018-07-15 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی وتی، داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كرد، رێگری له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ بكرێت كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و داواشی لێكردن هۆكاری دیكه‌ بێجگه‌ له‌ته‌قه‌كردن بۆ بڵاوه‌كردنی خۆپیشانده‌ران به‌كار بهێنن.

ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌به‌رده‌م وه‌زارته‌ ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانده‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وتی، جه‌نگی سه‌ره‌كی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واودا بین بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی تیررۆستان ببینه‌وه‌.

وتیشی، پێویسته‌ به‌رگری فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكرێت و رێگری له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ بكرێت كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌وه‌ش به‌رگری نه‌كات به‌ له‌رزۆك و لاوازه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پێویستمان به‌ زانیاری هه‌واڵگری ورد هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی راسته‌قینه‌ ئه‌وانه‌ی داوای مافی خۆیان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وڵات و ده‌یسوتێنن.

عه‌بادی داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد، هۆكاری دیكه‌ بێجگه‌ له‌ ته‌قه‌كردن بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كار بهێنن.

دجله‌





ئەم هەواڵە 6406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad