English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەستەت چی بەسەر دێت ئەگەر له ڕۆژێك یەك پرتەقاڵ بخۆی
2018-07-16 [05:13 AM]

هەولێر _ ZNA



توێژینەوەیەکی ئوستراڵی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە یەك پرتەقاڵ دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بەو نەخۆشییەکانی چاو کە دەبنە هۆی لەدەستدانی توانای بینین بە ڕێژەی %٦٠ کەمدەبێتەوە.

ماڵپەڕی "دنیا الوطن"ی عەرەبی  بڵاویکردووەتەوە، توێژینەوەکە لە زانکۆی سیدنی لە ئوستراڵیا ئەنجامدراوە، زانایان لەو بارەیەوە ئاشکرایانکردووە بەهۆی دەوڵەمەندی پرتەقاڵ بە دژەئۆکسید لە جۆری فلافونوید ڕێگە لە هەوکردن دەگرێت، ئەمەش وادەکات ڕۆڵی هەبێت لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییانەی چاو کە ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی توانای بینین لە پاش تەمەنی ٥٠ ساڵی.

ماددەی فلافۆنوید لە زۆرینەی جۆرەکانی میوە و سەوزەدا هەیە و لە چای سەوزیشدا بوونی هەیە، وەك دژە ئۆکسیدێك کاردەکات و سیستمی بەرگری بەهێزدەکات.

بەگوێرەی پرۆفیسۆر بامینی جۆمینات کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە "خواردنی تەنها یەك پرتەقاڵ لە هەفتەیەکدا سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و کاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری دەبێت".





ئەم هەواڵە 8452جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad