هەولێر _ ZNA
بادەم دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ماددە ڕیشاڵییەکان کە وادەکات تێر بیت و ئارەزووی خۆراکی زۆر نەکەیت، هەروەها دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.
ماڵپەڕی " sayidaty" باس لە خواردنی بادەم دەکات بۆ دابەزاندنی کێش.
خواردنی بادەم وادەکات گەددەت تێر بێت و توانای خواردنی ژەمەکانت بە باشی نەبێت، هەروەها ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات و توانایەکی باش دەبەخشێت و باشترە لە کاتی وەرزشکردندا بخورێت.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی ئەو خانمانەی کە بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بوون لە خواردنی بادەم توانیویانە بڕێکی باش لە کێشیان دابەزێنن.
بادەم دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەکان کە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ ڕێکدەخات، هەروەها ڕێژەی هەوکردن کەمدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 8866جار خوێندراوەتەوە |