English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی زۆر خەوتن
2018-07-16 [05:47 AM]

هەولێر _ ZNA



بەهۆی درەنگ نوستن لە شەودا یان بوونی تەلەفیزیۆن و ئامێرەکارەباییەکان لە ژووری نوستن و تەنگەنەفەسی و خواردنی دەرمانی ئازارشکێن و چەند کارێکی تر، هۆکارن بۆ زۆر خەوی کە کاریگەری خراپی بۆ سەر تەندروستی جەستە دەبێت.

ماڵپەڕی "مەوزوع" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە زیانەکانی خەوتن بۆ کاتێکی زۆر دەکات کە بریتین لە:

- تەواوی ڕۆژی ماوە هەست بە ژانەسەر بکەیت.

- لەدەستدانی چالاکی جەستەیی و تەواوی ڕۆژ جەستە ماندو و بێهێزبێت.

- ئەگەری هەیە کەسەکە توشی نەخۆشی شەکرە بێت

- هەستکردن بە ئازار لە پشت و ئەژنۆکاندا

- تێکچونی هەندێک لە هۆڕمۆنەکانی جەستە وەکو ناچالاکی غودەی دەرەقی.

- توشبون بە هەوکردنی جگەر و جۆرەکانی تری نەخۆشی جگەر

- ئەگەری هەیە لە هەندێک کاتدا زۆر خەوی کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر توشبون بە جەڵتەی مێشک و دڵ کە هۆکارێکن بۆ گیانلەدەستدان.


بۆ دەستکەوتنی خەوێکی باش پێویستە شەوان زوو بنویت کاتژمێر ١٠ بۆ ١١ بنویت و بەیانی کاتژمێر ٧ بۆ ٨ لە خەو هەستیت، هەروەها دوو کاتژمێر پێش نوستن هیچ نەخورێت و دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی ماددە کهولییەکان و جگەرەکێشان، ڕۆژانە ئەنجامدانی وەرزش وەکو ڕۆشتن بەپێ یان پەتپەتێن.





ئەم هەواڵە 2383جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad