English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمه‌رگه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر داعش
2018-07-16 [05:48 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمێكی تایبه‌تی هاوپه‌یمانان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا.

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی چه‌كدارانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوخ ئه‌نجامدا و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانيی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ چڕی چیاكه‌ بۆمباباران ده‌كه‌ن.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، له‌و ئۆپەراسیۆنه‌دا راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.

كۆتایی مانگی رابردوویش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان له‌ چیای قه‌ره‌چووغ، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌ دژی داعش ئه‌نجامدابوو و توانییان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوه‌كه‌ش بكوژن.





ئەم هەواڵە 6349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad