English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەفەرمی سامپاولی دوورخرایەوە
2018-07-16 [05:39 AM]

ZNA – ھەولێر



فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بەفەرمی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خۆرخی سامپاولی راھێنەری ھەڵبژاردەکەی راگەیاند دوای ئەو ئاستە خراپەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیادا پێشکەشیکرد.

فیدراسیۆنەکە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا کە لە تویتەری فەرمی فیدراسیۆنەکە بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند رێکەوتن لە نێوان ھەردوولادا (راھێنەر و فیدراسیۆن) کرا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دۆستانە کۆتایی بەگرێبەستی سامپاولی بھێنرێت و بەوەش گرێبەستی راھێنەری ناوبراو ھەڵوەشێنرایەوە.

سامپاولی لە ١٥ یاری لەگەڵ ئەرجەنتین توانی ٧ یاری بباتەوەو لە ٤ یاریش یەکسانبووەو لە ٤ یاریش دۆڕاوەو ٢٧ گۆڵیان کردووەو ٢١ گۆڵیشیان لێکراوە.

بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکانیش ھەریەکە لە سیمیۆنی و پۆچتینۆ و گاریکاو گایاردۆ پاڵێوراون بۆ شوێنەکەی سامپاولی.

ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناخی شانزەی مۆندیالی رووسیا ماڵئاواییکرد پاش ئەوەی بە ھەڵبژاردەی فەرەنسا دۆڕا بە ئەنجامی ٤ – ٣ گۆڵ.





ئەم هەواڵە 7294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad