English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران
ئه‌رشیف، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران
2018-07-16 [07:02 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


به‌گوێره‌ی میدیاكانی سوریا، شه‌وی ڕابردوو ئیسرائیل پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی له‌ پارێزگای حه‌له‌ب بۆردومانكرد، له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا 9 سه‌ربازی كوژرا.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مرۆ رایگه‌یاند: "بنكه‌ی دڵنیایی بۆ هاوكاری پاسه‌وانی شۆرسی ئێرانی" له‌ شاری حه‌له‌بی ‌سوریا به‌ موشه‌كێك كرایه‌ ئامانج و نۆ سه‌رباز كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ میدیای فه‌رمی سوریای ‌راگه‌یاند: موشه‌كێكی ئیسرائیلی پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێمه‌ی كرده‌ ئامانج و زیانێكی كه‌می ماددی به‌ر شوێنه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌كان ئه‌و زانیارانه‌ به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌ دووپاتیان كرده‌وه‌، به‌لایه‌نی كه‌م 9 سه‌رباز كوژراون و شه‌ش له‌وانه‌ خۆبه‌خشی سوری-ین، هه‌تا ناسنامه‌ی سێ له‌كوژراوه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

به‌م دواییانه‌ ئیسرائیل چه‌ند جارێك هێرشی كردۆته‌ سه‌ر پێگه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئێران میلیشاشیعه‌كانی سه‌ربه‌ ووڵاته‌ له‌سوریا كه‌ پشتگیری رژێمی سوریا ده‌كات.

‌س/سكای نیوز

و/جه‌نگاوه‌ر





ئەم هەواڵە 4870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad