English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی روسیا ده‌ست پێده‌كات
2018-07-16 [07:17 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لەشاری هێلسنکی پایتەختی فینلەندا کۆدەبنەوە.
هەردوو سەرۆک دەیانەوێت گەشە بدەن بە پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بابەته‌ هه‌نووكه‌ييه‌كانى سه‌ر ئه‌جێنداى نێودەوڵەتی ده‌كه‌ن.
کۆشکی سپی لەبەیاننامەیه‌كدا رایگەیاند، کۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی هەردوو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا، وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌، لە هێلسنکی کاتژمێر 04:20ى ئێواره‌ بەکاتی مۆسکۆ بەڕێوەبچێت.
کۆشکی سپی، رایگەیاند، "بەپێی کاتی دیاریکراو ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، كاتژمێر 01:20ى پاش نيوه‌ڕۆ به‌ دووقۆڵى کۆدەبنەوە و لەکاتژمێر 02:50ى پاش نيوه‌ڕۆ نانى نيوه‌ڕۆ بەیەکەوە دەخۆن و، لەکاتژمێر 04:20ى ئێواره‌ دەبێ کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەست پێبکات".





ئەم هەواڵە 4378جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad