English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانه‌كانی خوارووی عێراق به‌رده‌وامه‌
2018-07-16 [07:26 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


خۆپیشاندانه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، كه‌ به‌هۆى خراپی و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان و ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌نده‌ڵیی له‌ حكوومه‌تی به‌غدا و داموده‌زگاكان، ده‌ستى پێكردووه‌، زۆرێك له‌ شار و شارۆچكه‌كانى عێراق، به‌تایبه‌ت شیعه‌نشینه‌كانى گرتووه‌ته‌وه‌ و ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كیشه‌ به‌رده‌وامه‌.

عه‌شیره‌تى "خه‌فاجه‌" له‌ پارێزگاى زیقار، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/ 7/ 2018 ڕێگاى سه‌ره‌كى پارێزگاكاه‌یان بۆ به‌غدا و پارێزگاى واست داخست.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگاى زیقار، ڕایگه‌یاند: "سه‌دان كه‌س له‌ هۆزه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ بڵاوه‌یان كردووه‌ و به‌سووتاندنى تایه‌ی ئۆتۆمبێل جاده‌كه‌یان داخستووه‌، هاوكات دژ به‌ ڕێكاره‌كان و توندوتیژییه‌كانى حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان، هاوار ده‌كه‌ن.

سه‌ره‌تا له‌هه‌فته‌ى ڕابردوو خۆپیشاندانه‌كان له‌ پارێزگاى به‌سڕه‌، ده‌ستیان پێكرد، دواتر به‌رفراوان بوو و گه‌یشته‌ زۆرێك له‌و شارانه‌ى زۆرترینی دانیشتووانه‌كه‌ى شیعه‌نشینن، له‌وانه‌ش شاره‌كانى سه‌ر به‌ موسه‌ننا، میسان، دیوانییه‌، زیقار و واست و به‌شێك له‌ به‌غداش. خۆپیشانده‌ران داواى خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ك: ئاو، كاره‌با، هه‌لى كار و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵیی، كه‌ به‌گوته‌یان خۆیان هه‌موو جومگه‌كانى حكوومه‌تى گرتووه‌ته‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 6700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad