English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند خویه‌كی ڕۆژانە دەبێتەهۆی دابەزاندنی کێش بەبێ وەرزشکردن
2018-07-16 [07:28 AM]

هەولێر _ ZNA



 زۆرکەس بۆ دابەزاندنی کێشی جەستەی پەنا بۆ سیستمی خۆراکی تەندروست دەبات، بەڵام لە ١٠ کەس تەنها نۆ کەس پەیڕەوی ئەو سیستەمە دەکەن و هەندێکیشیان بەشێوەیەکی خراپ، بەڵام چەند خووێکی ڕۆژانە وادەکات کێشی جەستە دابەزێت.

 ماڵپەڕی "بزنز ئینسایدەر" لە زاری دکتۆر جەیسۆن ئیولد پسپۆڕی خۆراکەوە بڵاویکردووەتەوە، ١١ خووی ڕۆژانە دەبێتەهۆی دابەزاندنی کێشی جەستە و پێویست بە وەرزش و پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی نابێت بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، ئەوانیش بریتین لە:

 - مانەوەی جەستە بە شێداری، هەوڵبدرێت ڕۆژانە بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە تا جەستە هەست بە وشکی نەکات و نەبێتەهۆی هەستکردن بە برسێتی و پەنا بردنە بەرخواردن.

 - دورکەوتنەوە لەخواردنی شیرینی دەستکرد، ئەو خواردنانەی کە ڕێژەی شیرینی دەستکردیان تێدایە دەبێتەهۆی زیادبوون و کۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا، بۆ نەمانی چەوری زیادە لەو جۆرە شیرینیانە دووربکەونەوە.

 - بەپێی پێویست بخەوە، مرۆڤێکی ئاسایی پێویستە لە ڕۆژێکدا حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بخەوێت، چونکە کەمخەوی دەبێتەهۆی بێداری و پەنابردنە بەرخواردنی ناتەندروست.

 - گرنگیدان بە ژەمەکانی خواردن و پشتگوێ نەخستنی، بەمەش لە خواردنی خێرا و خراپ دوردەکەویتەوە.

 - ئامادەکردنی خواردن لە ماڵەوە، پێش هەستکردن بە برسێتی خواردن ئامادەبکرێت و بخورێت، چونکە لەکاتی برسێتیدا بڕێکی زیاتر لە خواردن دەخورێت.

 - گرنگیدان بە سووکە ژەم، پێویستە لە نێوانی ژەمەکاندا سووکە ژەم بخورێت تاوەکو لە ژەمی سەرەکیدا خواردنی زۆر نەخورێت.

خواردنی خۆراکی تەندروست، وەکو خواردنی نانی بۆر و برنجی بۆر و پاقلەمەنییەکان، بۆئەوەی بڕی پێویست لە ڤیتامین و کانزاکان بۆ جەستە دابینبکرێت.

-خواردنی چەرەساتەکان ، بەپێی توێژینەوەیەک کە لە باکوری ئەمەریکا ئەنجامدراوە ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە بڕێکی کەم لە چەرەسات دەخۆن کەمتر ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ دەبنەوە و هەروەها هۆکارێکیشە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

-وەرزشکردنی ڕۆژانە، توێژەران ئاماژەبەوە دەکەن ئەو کەسانەی کە پێش نانی بەیانی وەرزش دەکەن ڕێژەی سوتانی چەوری لەشیان لە %٢٠ زیاتر دەبێت.

-ڕۆژانە میوە بخورێت، کە ماددەی ڕیشاڵی لە جەستەدا زیاد دەکات و ڤیتامین و کانزای پێویست بۆ جەستە دابین دەکات، هۆکارێکیش بۆ پێدانی هەستی تێری.

 - چێژوەرگرتن لە خواردن، زۆربەی زانایان لەسەر ئەوە کۆکن کە ڕێگریکردن لەو خواردنانەی کە حەزت لێیە و وادەزانیت زیانی تەندروستی هەیە ڕەفتارێکی هەڵەیە، پێویستە چێژ لە ژەمەکانی خواردن وەربگیرێت و ناو بەناو ئەو خواردنانە بخورێت کە حەزت لێیەتی، بەبێ زیادەڕەویکردن لە ڕێژەی خواردنیان.
 





ئەم هەواڵە 8635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad