English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مباپی سه‌باره‌ت به‌ ڕیاڵه‌وه‌ هه‌مووشتێكی یه‌كڵاییكرده‌وه‌
2018-07-16 [08:10 AM]

ZNA – ھەولێر


 دوا بەدوای بردنەوەی مۆندیال لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەرنسا و بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزانی لاو، کیلیان مباپی لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە داھاتووی خۆی یانەی ریاڵ مەدریدی بێ ئومێد کرد.

مباپی کاتی ئاھەنگ گێڕان لەگەڵ یاریزانان گوتی ” من ئێستا لەسەرەتای کاروانی وەرزشیم، بەدڵنیاییەوە لە ماوەی داھاتوو ھەر لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەمێنمەوە، من ھیچ پلانێکی نزیکم نییە بۆ ئەوەی پاریس جێ بھێڵم بەرەو تاقیکردنەوەیەکی دیکە بڕۆم، دەربارەی بردنەوەی مۆندیالیش گوتی ” زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەی مۆندیال و بەو ئاستەی لەو پاڵەوانێتییە پێشکەشمان کرد.

کیلیان مباپی تەمەن ١٩ ساڵ کە ئاستێکی سەرسوڕھێنەری لە مۆندیالی ڕوسیا پێشکەش کرد، یەکێک بوو لە ئامانجەکانی ڕیاڵ مەدرید بە تایبەتی دوای رۆیشتنی کریستاینۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یۆڤێنتۆس بەلام وا دیارە ھاتنی یاریزانە فەرنسییەکەش لە ماوەیەکی نزیکدا یان لەم وەرزە جێ بەجێ نابێت.


یاریگا





ئەم هەواڵە 12478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad