English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق به‌ڕاگرتنی ڤیزه‌ ئێران توڕه‌ ده‌كات
2018-07-16 [08:28 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق پێش چه‌ند ڕۆژێك پێدانى ڤیزه‌یان به‌ هاووڵاتییانى ئێران ڕاگرت، پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌پێدانى ڤیزه‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر ئه‌وه‌ش پرسیارى لاى به‌رپرسانى ئێران دروستكردووه‌، كه‌ بڕیاره‌كه‌ى عێراق تاچه‌ند په‌یوه‌ندیی به‌ فشاره‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاران و هاوكات كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ كاره‌باى عێراقه‌وه‌، هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌ى "جه‌ریده‌"، له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا دووشه‌ممه‌ 16/ 7/ 2018ـدا، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی له‌ تاران، بڵاوی كرده‌وه‌، ڕاگرتنى پێدانى ڤیزه‌ به‌ هاووڵاتییانى ئێرانى، په‌یوه‌ندیی به‌ ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ به‌ عێراق هه‌بووه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ هه‌وڵده‌درێت، له‌برى مۆر، شێوازی دیكه‌ بۆ ڤیزه‌ به‌كار بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ساخته‌ نه‌كرێت.

له‌به‌رانبه‌ردا، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئێرانى له‌ كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند: "ڕێكاره‌ عێراقییه‌كه‌ په‌یامێكى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ ئێران" "ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، به‌ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانیان ڕاگه‌یاندووه‌، ڕاگرتنى ئاو و كاره‌با به‌ به‌غدا بووه‌ته‌ هۆى دروستبوونى خۆپیشاندان و تووڕه‌بوونى گه‌لى عێراقی كه‌ ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ئه‌منی بۆ سه‌ر ئێرانییه‌كان له‌ عێراق دروست ده‌كات، بۆیه‌ به‌باش زانرا، پێدانى ڤیزه‌ تا ته‌واوبوونى قه‌یرانه‌كه‌ ڕابگیرێت".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق 9 هاوڵاتی ئێرانییان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ڕاگرت كه‌ پاسپۆرتى ساخته‌یان پێبووه‌ بۆیه‌ دواى ئه‌و ڕووداوه‌، ڕێكاره‌كان به‌رامبه‌ر ئێرانییه‌كان توند كرا.

 

 





ئەم هەواڵە 7537جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad